"گیان له‌ده‌ستدانیان زۆر بووه‌"

كرێكارانی سلێمانى ده‌خرێنه‌ ناو خولى سێفتى و سه‌لامه‌تى

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لقی سلێمانی سەندیکای کرێکاران پلانى هه‌یه‌ كرێكاره‌كانى سنوورى پارێزگاكه‌ى بخاته‌ ناو خولێكى راهێنان بۆ سێفتى، بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى كاركردندا سه‌لامه‌ت بن.

خوله‌كان له‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ سازده‌كرێت كه‌ كرێكاران تێیدا كار ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن سه‌ندیكاشه‌وه‌ بابه‌تى خوله‌كانیان پێده‌وترێته‌وه‌.

خه‌بات میرزا، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى لقی سلێمانى سه‌ندیكاى كرێكاران به‌ 964ـى وت، پێشتریش ئه‌م خولانه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه‌، به‌ڵام به‌رده‌وامی دان به‌م جۆره‌ خولانه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كرێكاران له‌كاتى كاركردندا سه‌لامه‌ت بن.

وتیشی “لیژنه‌یه‌كمان سه‌ردانى كارگه‌ى ریسایكلینى سلێمانى كردبوو، له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ئیداره‌ى كۆمپانیاكه‌ باسیان له‌ به‌ڕێوه‌بردنى خوله‌كه‌ كردووه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌م رۆژانه‌ خوله‌كه‌ بۆ كرێكارانى ئه‌م كارگه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كارگه‌ و شوێنكاره‌كانى دیكه‌ی سلێمانی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌.

باسی له‌وه‌شكرد، زۆرجاران خاوه‌ن كاره‌كان مامه‌ڵه‌ى خراپ له‌گه‌ڵ كرێكاران ده‌كه‌ن، كرێكاره‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كه‌یان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن هیچ قسه‌یه‌ك له‌باره‌ى مامه‌ڵه‌ى خاوه‌ن كاره‌كان نادركێنن.

به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن به‌پێویستى زانى حكومه‌ت راسته‌وخۆ بێته‌ سه‌رخه‌ت بۆ پاراستنى گیانى كرێكاران، چونكه‌ ده‌ڵێت “ئه‌و كرێكارانه‌ى گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن ژماره‌یان زۆره”‌.

به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ى كه‌ 964 له‌ فه‌رمانگه‌ و ناوه‌نده‌ فه‌رمییه‌كان ده‌ستیكه‌وتووه‌، ته‌نیا ئه‌مساڵ له‌ سلێمانى 17 كرێكار، له‌هه‌ولێر نۆ كرێكار و له گه‌رمیان هه‌شت كرێكار، له‌كاتى كاركردن گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

كرێكارانى به‌نداو به‌ شێوازێكی جیاواز له‌ رۆژى كرێكا...

كرێكارانى به‌نداو به‌ شێوازێكی جیاواز له‌ رۆژى كرێكاران رێزیان لێده‌گیرێت