شوێنەکەی ئێستایان گونجاو نییە بۆ راگرتنی ئاژەڵ

هەوڵ دەدرێت شوێنی ئاغەڵەکانی حاجیاوا بگوازرێتەوە

964+

ژێوار خدر

شارەوانیی حاجیاوا کار دەکات بۆ گواستنەوەی شوێنی ئاغەڵەکانی قەزاکە و بە نیازن لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا رێکارەکان تەواو بکەن و شوێنێكی تازەیان بۆ دەستنیشان بکەن.

ئەزوەر جەعفەر، سەرۆکی شارەوانیی حاجیاوا بە 964ـی وت، بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی حاجیاوا ناڕەزایەتی دەردەبڕن، بەهۆی شوێنی راگرتنی ئاغەڵەکانەوە، کە دەکەوێتە مەفرەقی چیای ماکۆک و نزیکە لە شوێنی دانیشتووانی ناحیەکە.

وتیشی، ئێستا لە هەوڵداین بۆ ئەوەی ئەو شوێنە بخەینە نێو ماستەرپلانی  حاجیاواوە، شوێنێکی نوێ دابین بکەین بۆ ئەوەی ببێتە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ، چونکە بەپێی یاسا ناکرێ ئاژەڵ لە نزیکی شوێنی دانیشتووانەوە رابگیرێت و بەخێو بکرێت.

بەپێی قسەی سەرۆکی شارەوانیی حاجیاوا، لە سنوری قەزا حاجیاوا سەرووی هەزار خێزان سەرقاڵی بەخێوکردنی ئاژەڵن و بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو پیشەیەیە، لە دوای شاری هەولێر حاجیاوا دووەمین ناوچەی هەرێمی کوردستانە زۆرترین ئاژەڵداری لێیە.

”بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەین لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک شوێنێکی تازە دیاریی بکەین و ئاژەڵەکان بگوازینەوە بۆ ئەوێ، بەڵام پێویستمان بە هاوکاری ئاژەڵدارەکانە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، تا بتوانین لە نزیکترین ماوەدا پڕۆسەکە دەست پێبکەین”، ئەزوەر جەعفەر وای وت.

لە حاجیاوا دووسایدی سەنتەری گەنجان بۆ کفرەدۆڵ سەوز دەک...

لە حاجیاوا دووسایدی سەنتەری گەنجان بۆ کفرەدۆڵ سەوز دەکرێت