سزایان تا 2 ملیۆن دیناره‌

ژینگەى هەولێر به‌ دواى ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دەگەڕێت دووکەڵ دەکەن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فەرمانگەى ژینگەى هەولێر، به‌دواى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا ده‌گڕێت كه‌ دووكه‌ڵ ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه‌ ژینگه‌ى شاره‌كه‌ ده‌شێوێنن، سزاشیان بۆ داناون كه‌ تا دوو ملیۆن دینار ده‌ڕوات.

ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ دیمه‌نه‌كه‌ى گیراوه‌ له‌ رێگادا بوو له‌ نزیك پاركى سامى عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌و رێگاى موسڵ ده‌چوو، ده‌رده‌كه‌وێت به‌هۆى بوونى كێشه‌ له‌ میكانیك، ئۆتۆمبێله‌كه‌ دووكه‌ڵ بڵاوده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كان و به‌پێی یاساكانى هاتوچۆش، سزاى له‌سه‌ره‌.

دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، داواى له‌ هاوڵاتیان و شۆفێران كرد، له‌هه‌ر شوێنێك ئۆتۆمبێلیان بینى دووكه‌ڵ بكات، راسته‌وخۆ وێنه‌ى بگرن و بۆیان بنێرن بۆ ئه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

دڵشاد هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به‌ 964ـى راگه‌یاند بوو، ئه‌وان وه‌ك فەرمانگەی ژینگه‌ سزاى ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ ناده‌ن به‌ڵكو بۆ به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیى هاتوچۆى ده‌نێرن و لاى ئه‌وان سزاكه‌یان دیاریكراوه‌.

به‌ قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌، سزاى ئه‌و جۆره‌ سه‌رپێچییانه‌ له‌ 150 هه‌زار دیناره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته‌ دوو ملیۆن دینار.

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر ئه‌م ژماره‌ واتساپه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان وێنه‌كانیان بۆ بنێرن: 07831239606

ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت دووکەڵ دەکات چاکیبکەوە تا دەستیبەر...

ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت دووکەڵ دەکات چاکیبکەوە تا دەستیبەردا نەگیراوە