سەرۆکایەتی شارەوانی داوای بەڵێندەر دەکات

یەكێک لە 9 پرۆژە خزمەتگوزاریەکەی سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

توانا نەقی

یەکێک لەو نۆ پرۆژەیەی بۆ سلێمانی دەرچووبوو لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە ئەمڕۆ داوای بەڵێندەری بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی دەست بکرێت بە جێبەجێ کردنی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بانگهێشتی کراوە بۆ گشت کۆمپانیا و بەڵێندەران لە پلە 2 تا 7 دەکات کە ناسنامەی پۆلێن کردنی وەزارەتی پلان دانانیان هەیە، کەمکرنەوەیەکی کراوە بۆ کاری دروستكردنى تۆڕی ئاوەڕۆی گوندی بابان هەیە و جێبەجێی بکەن.

وەزارەتی شارەوانی تێچووی ملیارێک و 148 ملیۆن دینار بۆ 9 پرۆژە لە سنووری سلێمانی خەرج دەکات.

پرۆژەکان لە بوارەکانی دروستکردنی ئاوەڕۆ، تۆڕی ئاو، شەقام و چاککردنەوەی شەقام دەبێت لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی سلێمانی.

ئێتسا یەکێک لەو 9 پرۆژەیە کە راکێشانی تۆڕی ئاوی گوندی بابانە بە تێچووی 432 ملیۆن و 479 هەزار دینار داوای کۆمپانیایەکی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی دەست بکرێت بە کارکردن تیایدا.