بژێوى ژیانى 200 خێزانى لەسەرە
سکاڵاى یاسایى لەسەر سەوزەفرۆشانى پردێ تۆمار دەکرێت
964+
كاروان ساڵحی- كەركوك
سکاڵاى یاسایى لەسەر دوکاندارانى سەوزە و میوەى پردێ تۆمار دەکرێت و چوار دوکانداریش دواى چەند رۆژێک لە دەستبەسەرکردن، بە کەفالەت ئازادکران.
هەفتەی رابردوو دادگای بەرایی پردێ 91 دوکاندارى سەوزە و میوەى سەر رێگاى کەرکوک بۆ هەولێرى ئاگادار کردووەتەوە کە دوکانەکانیان زێدەڕۆیە و دەبێت سەردانیان بکەن، دوكاندارەكانیش پێیان وایە ئەوە بیانوە بۆ ئەوەی هەر دوکاندارێک پێنج بۆ حەوت ملیۆن دینار، بە حکومەت بدەن.
زیرەك خدر خاوەن یەكێك لە دوكانەكانە بە 964ـی وت، كۆی گشتی دوكانەكان بە هەردوو بەری راست و چەپ 91 دوكانە و هەر دوكانێك شاگردێك و دوانی هەیە واتا نزیكەی 200 خێزان بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو دوكانانەیە.
زیرەک، هەفتەى رابردو دوای ئەوەی لە گەڵ سێ هاورێى دیكەی سەردانی دادگای پردێیان كردبوو دەستبەسەر كران و پاشان بە كەفالەت ئازادكران، ئەو باسى لەوەکرد، ئەگەر دوکانداران زێدەڕۆییان کردووە بۆچى پارەیان لێوەردەگرن.
بە بۆچوونى زیرەک خدر، بیانویان پێدەگیرێت، چونکە بڕى پێنج بۆ حەوت ملیۆن دینار لە هەر دوکاندارێک وەردەگیرێت بەو پێیەى دوکاندارەکان لەسەر موڵکى حکومەت دوکانیان داناوە.
ئەو دوکاندارە ئاشکراى کرد، بڕیارە لە دوو رۆژى داهاتوودا جارێكی دیكە سەردانی دادگا بكەن بە پێچەوانەوە ئەکەر نەچن فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەردەچێت.
964 کێشەى ئەو دوکاندارانەى خستە بەردەم عەبدول موتەلیب نەجمەدین بەرێوەبەری ناحیەی پردێ، ئەو لەسەر ئەو کێشەیە بە 964ـى وت،”زەوی ئەو دوكانانە موڵكی بەرێوەبەرایەتی رێگاوبان و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی شارەوانییە”.
نەشى شاردەوە کە پاڵپشت دەبن بۆ یەکلایى بوونەوە و چارەسەرکردنى کێشەکانیان.
ئەو دوکانانە دواى ساڵى 2003 دروستکراون، سەرەتا چەند دوکانێک بوون و ئێستا ژمارەیان نزیک دەبێتەوە لە 100 دوکان.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح
بەهۆی گەرماوە کەم کرابووەوە
کاتی دەوامکردن لە فەرمانگەکانی کەرکوک درێژکرایەوە
9 فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە
پۆلیسی كەركوك بە جلی مەدەنی داواکراوێکی "مەترسیدار"یان قۆڵبەست كرد
ئەمڕۆ
سەرۆك كۆمار مەرسوومی بۆ پارێزگاری كەركوك دەركرد
نۆ مانگە بێ موچەن