دەبێتە هۆى دواکەوتنى گەشەى مێشک

فرۆشتنى خواردنەوە وزەبەخشەکان لە قوتابخانەکان قەدەغە دەکرێت

964+

وریا فەتاح

پەروەردە و تەندروستى هەولێر بڕیاریانداوە بە قەدەغەکردنى فرۆشتنى خواردنەوە زەبەخشەکان لە قوتابخانەکان.

تەندروستى هەولێر بڵاوى کردەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بە هەماهەنگى لەگەڵ پەروەردەى هەولێر، بڕیاریانداوە بە قەدەغەکردن و نەهێشتنى خواردنەوە وەزەبەخشەکان لە ناو فرۆشگاى ناوەندەکانى خوێندنى حکومى و ناحکومییەکان

باس لەوەشکراوە، دەستیان کردووە بە هەڵمەتێکى بەردەوام بۆ چاودێریکردن و ئاگادارکردنەوەى سەرجەم دەستەی کارگێری قوتابخانەکان و فرۆشگاکان لە نەفرۆشتنی خواردەنەوەی وزەبەخشەکان  لە ناو ناوەندکانی خوێندن .

” لەبەر ئەوەى شارەزایانی بواری پزیشکی پێیان وایە خواردنەوەی وزەبەخشەکان لەڕووی زانستییەوە دەبێتە هۆکاری دواکەوتنی گەشەی مێشکی قوتابیان و ئاڵودەبوونیان، خواردنەوەی بڕێکی زۆریش دەبێتە نۆرەی دڵ و مردنی کەسەکە، بۆیە بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنى فرۆشتنیان لەناو فرۆشگاى ناوەندەکانى خوێندنى پەروەردوەیى”، تەندروستى هەولێر وا دەڵێت.

بەپێى بڕیارێکى وەزارەتى تەندروستى کە لە 29ـى 4ـى 2024 دەرچووە، 31 جۆرى خواردنەوەى وزەبەخشیان لە هەرێمى کوردستان قەدەغە کرد.

وەزارەتی تەندروستی 31 جۆر خواردنەوەی وزە بەخش قەدە‌غە ...

وەزارەتی تەندروستی 31 جۆر خواردنەوەی وزە بەخش قەدە‌غە دەکات