بۆ سەرپەرشتیی هەڵبژاردن

کۆمیسیۆن لەسەر داوای سەرۆکایەتیی هەرێم لیژنەیەک دەهێنێتە هەولێر

964+

ژووری هەواڵ

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لیژنەیەک لەسەر داواکاریی سەرۆکایەتیی هەرێم بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان پێکهێناوە و بارەگاکەی لە شارەی هەولێر دەبێت.

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان داواى لێکردون کە لە هەرێمى کوردستانەوە سەرپەرشتیى بەڕێوەبردنى هەڵبژاردنەکان بکات، ئەوانیش بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکیان پێکهێناوە.

کۆمیسیۆن دەڵێت، ئامانج لە پێکهێنانی لیژنەکە و کارکردنی لە هەولێر بۆ ئاسانکاریى ئامادەبوونى نوێنەرى لایەنە سیاسییەکان و ئاسانتر بەڕێوەبردنى پرۆسەکەیە و کارى لیژنەکە سەرپەرشتیکردنی راستەوخۆ و مەیدانیی رێکارەکانى هەڵبژاردن، بەدواداچوون بۆ کارى ئۆفیسەکانى هەڵبژاردن، دابینکردنى پێداویستییە لۆجستیەکانیان دەبێت.

کۆمیسیۆن رایگەیاندووە، دادوەر عامر موسا سەرپەرشتى لیژنەکە دەکات، یاریدەدەرانی تەکنیکی و کارگێڕی بۆ سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان و بەڕێوەبەرانی بەش و بەشەکانی فەرمانگەی نیشتمانی و تیمی پێشکەوتوو لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بە بەشداریی تیمێکی هاوکاری نێودەوڵەتیی (یونامی)ش دەستبەکار دەبێت.

بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەبێ هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

سرودێک بە هەموو شێوەزارەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ک...

سرودێک بە هەموو شێوەزارەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرهەمدەهێنرێت