• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
ئەمڕۆ تۆزێکی سووک روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات

کەش وهەوا _ هاوین

پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە

ئەمڕۆ تۆزێکی سووک روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات

964+

میدیا گۆران

ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت بەڵام تۆز و خۆڵێک روو لە ناوچەکانی دەکات، بەپێی پێشبینیەکان پلەکانی گەرما دانابەزن.

بەپێی پێشبینییەکانی بەشی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ هەینی پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و کەشەکەش تۆزاوی دەبێت، ئاسمان سماڵ و بێ پەڵە هەور دەمێنێتەوە

ئەمڕۆ هەینی 09.08.2024
کەش: ئاسمان ساماڵ دەبێت، تۆزێکی سوک لە هەوادا دەبێت

پلەکانی گەرما: بەرز دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ
خێرایى با: لەسەرخۆ و مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س
ئاراستەی با: باکورى رۆژئاوا دەبێت
مەوداى بینین: ( 8 – 10 ) کم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 45
سلێمانی : 43
دهۆک : 44
کەرکوک : 47
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 44
سۆران : 43
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 46

لەگەڵ دەستبەكاربوونی ترەمپ گۆڕانكاری لە كۆشكی سپی دەكرێت

مافورە بازنەییەكەی نووسینگەی سپی لادەبرێت. فۆتۆ: ئاژاتسەكان

ئەمریكا

لەگەڵ دەستبەكاربوونی ترەمپ گۆڕانكاری لە كۆشكی سپی دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لەگەڵ رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی سەرۆكی كۆن و نوێی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ، (نووسینگەی سپی) لە كۆشكی سپیی سەرۆكایەتیی ئەمریكا چەند گۆڕانكارییەكی تێدا دەكرێت.

تۆڕی ئێن بی سی نیوزی ئەمریكی ئاشكرای كرد، فەرمانبەرانی كۆشكی سپی چەندین گۆڕانكاری لە نووسینگەی سپی ئەنجامدەدەن و ئیدارەیەكی نوێ كاروباری نووسینگەكە وەردەگرن.

لە ناو ئەو گۆڕانكارییە سەرنجڕاكێشانەی سەرچاوەكە باسی كردووە، ئەو مافورە بازنەییەی لە كاتی سەرۆكایەتی جۆ بایدن لە نووسینگەكە راخرابوو، لادەبرێت و ئەو مافورە رادەخرێتەوە، كە لە خولی سەرۆكایەتی یەكەمی ترەمپ لەوێ راخرابوو.

مافورەكە بە نەخشی تیشكی رۆژ رازێندراوەتەوە و پێشتر لە لایەن نانسی ریگەن، هاوسەری سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا رۆناڵد ریگەن، تایبەت بە هاوسەرەكەی دیزاینی كردووە.

ئەم ئێوارەیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا وەك سەرۆكی 47یەمینی ئەمریكا سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەكار بوو.

ترەمپ كە كاندیدی كۆمارییەكان بوو، پێشتر لە 2017 تا 2021 سەرۆكی ئەمریكا بوو.

لە ناو بینای کاپیتۆڵ ترەمپ سوێند دەخوات و بە فەرمی دەبێ...

لە ناو بینای کاپیتۆڵ ترەمپ سوێند دەخوات و بە فەرمی دەبێتە سەرۆک