مافورە بازنەییەكەی نووسینگەی سپی لادەبرێت. فۆتۆ: ئاژاتسەكان
ئەمریكا
لەگەڵ دەستبەكاربوونی ترەمپ گۆڕانكاری لە كۆشكی سپی دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لەگەڵ رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی سەرۆكی كۆن و نوێی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ، (نووسینگەی سپی) لە كۆشكی سپیی سەرۆكایەتیی ئەمریكا چەند گۆڕانكارییەكی تێدا دەكرێت.
تۆڕی ئێن بی سی نیوزی ئەمریكی ئاشكرای كرد، فەرمانبەرانی كۆشكی سپی چەندین گۆڕانكاری لە نووسینگەی سپی ئەنجامدەدەن و ئیدارەیەكی نوێ كاروباری نووسینگەكە وەردەگرن.
لە ناو ئەو گۆڕانكارییە سەرنجڕاكێشانەی سەرچاوەكە باسی كردووە، ئەو مافورە بازنەییەی لە كاتی سەرۆكایەتی جۆ بایدن لە نووسینگەكە راخرابوو، لادەبرێت و ئەو مافورە رادەخرێتەوە، كە لە خولی سەرۆكایەتی یەكەمی ترەمپ لەوێ راخرابوو.
مافورەكە بە نەخشی تیشكی رۆژ رازێندراوەتەوە و پێشتر لە لایەن نانسی ریگەن، هاوسەری سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا رۆناڵد ریگەن، تایبەت بە هاوسەرەكەی دیزاینی كردووە.
ئەم ئێوارەیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا وەك سەرۆكی 47یەمینی ئەمریكا سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەكار بوو.
ترەمپ كە كاندیدی كۆمارییەكان بوو، پێشتر لە 2017 تا 2021 سەرۆكی ئەمریكا بوو.