چه‌ند دیمه‌نێكی وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبێله‌كه، له سۆشیاڵ میدیاكانى ته‌قته‌ق وه‌رگیراوه.
لە رێگەی تەقتەقهوه روویداوه
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک پێنج ئەندامی خێزانێک بریندار بوون
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
له سنوورى قه‌زاى ته‌قته‌ق رووداوێكی هاتوچۆ روویدا و به‌هۆیه‌وه پێنج ئه‌ندامى خێزانێك بریندار بوون.
رووداوه‌كه، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.1.4، لە رێگەی گوندی موخەرەس بۆ قەزای تەقتەق روویداوه، كه ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندا ئێلێنترا وەردەگەڕێت.
چوار لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی گشتیی تەقتەق چارەسەریان وەرگرت و تەندروستییان سەلامەتە، بەڵام بریندارى پێنجه‌م رەوانەی پارێزگای کەرکوک کرا.
نەبەز حەمەخان، پزیشک لە نەخۆشخانەی گشتیی تەقتەق، ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى بە 964 دا‌و وتیشی، “برینداره‌كه‌ى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى كه‌ركوك كراوه، دایکی ئههم خێزانه‌یه و برینه‌كه‌ى سەخت بووه، بۆیه ره‌وانه‌یان كردووه”.
گوندی موخەرەس سەر بە قەزای تەقتەقە، بە دووری نۆ کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزاکەوە دوورە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە دوو رووداوی هاتوچۆی دیکەدا 12 کەس برینداربوون
رووداوی هاتوچۆ
رووداوی هاتوچۆ
حەوت کەس لە ئاکرێ بریندار بوون
خەلەکان؛ لە پێنج رۆژدا، چوار رووداوی هاتوچۆ
پێکدادانی دوو بارهەڵگر دەست و قاچی سێ کەسی شکاندووە
چەند ئۆتۆمبێلێک پێکیانداداوە
لە سەر شەقامی 120ـی هەولێر جەنجاڵییەکی زۆر هەیە
پێنج خوێندکاری کچ برینداربوون