دیمه‌نى ئه‌و 10 ئۆتۆمبێله‌ى ئه‌مڕۆ بۆ ئاكرێ دابین كرا... وێنه: به‌رگرى شارستانى ئاكرێ.
له جۆرى پیک ئاب و سفر کیلۆمترن
دواى مێگزه‌مینه سووره‌كان ئاكرێ 10 ئۆتۆمبێلى سپیشی وه‌رگرت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رگریى شارستانیى ئاكرێ، بووه خاوه‌ن 10 ئۆتۆمبێلى ره‌نگ سپی له جۆرى پیك ئاب، پێشتریش پێنج مێگزه‌مینى ره‌نگ سوورى بۆ دابین كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كاره‌كانیان وه‌ك پێویست رایی بكه‌ن.
عەقید ئیبراهیم فه‌ریق، به‌ڕێوه‌به‌رى بەرگریی شارستانیی ئاکرێ به 964ـى، ئه‌م 10 ئۆتۆمبێله‌ى بۆیان دابینكراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه له جۆرى پیک ئاب دەبل قەمەرە سفر کیلۆمترن.
وتیشی “وه‌كو مێگزه‌مینه‌كان ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌شمان دابه‌شی سه‌ر به‌ش و بنكه‌كانى به‌رگریى شارستانى له هه‌ردوو قه‌زاى ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش كرد”.
لە سنووری قەزای ئاکرێ 12 بنکەی و پێنج مەفرەزەی بەرگری شارستانی هەن.
ئاماژەی بەوەشکرد داوای چەند ئۆتۆمبێلێکی مێگزەمینی دیکەشیان بۆ ئاکرێ کردووە و بە نیازن بەم زووانە ئەوانیش وەربگرن.
له كۆتایی مانگى كانوونى یه‌كه‌مى رابردوو، به‌رگریی شارستانیى ئاكرێ كه‌موكوڕییه‌كانى ئۆتۆمبێلى ئاگركوژێنه‌وه‌ى بۆ پڕكرایه‌وه و پێنج ئۆتۆمبێلى له جۆرى مێگزه‌مینى پێدرا.
وەزارەتی ناوخۆ لەسەر بودجەى خۆی 50 ئۆتۆمبێلی له‌و جۆره‌ى كڕیبوو و بڕیاریدا به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى به‌رگرى شارستانى له چارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دابه‌شی بكات.