ئەمڕۆ ترامپ سوێند دەخوات

سەرجەم ئەو رێکارانەی لە دوای هەڵبژاردن تا ئەمڕۆ گیرانە بەر بۆ دەستبەکار بوونی سەرۆک

ژووری هەواڵ

لە دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن هەموو ئەم رێکارانە گیرانە بەر تاوەکو سەرۆک ئەمڕۆ سوێند دەخوات

رۆژی 5.11.2024 رۆژی دەنگدانی گشتیی بوو

رۆژی دواتر ئەنجامەکان دەرکەوتن و ترامپ براوەبوو

رۆژی 17.12 ئەنجومەنی هەڵبژاردن لە واشنتن کۆبووەنەوە و سەرۆک و جێگرەکەیان هەڵبژراد

رۆژی 25.12 دەنگەکان گەیشتنە دەست سەرۆکی ئەنجومەنی پیران و بەڕێوەبەری ئەرشیفی نیشتیمانی

رۆژی 6.1.2025 کۆنگرێس کۆبووە و دەنگەکان جیاکرانەوە و رایانگەیاند ترامپ براوە بووە

رۆژی 20.1.2025 سەرۆک و جێگرەکەی سوێندی یاسایی دەخۆن و سەرۆک ئیدارەی وڵات دەگرێتە دەست