نە خۆی نە بەرهەمەكانی مۆڵەتیان نەبوو

شوێنێكی فرۆشتنی شیر وشكی منداڵان لە هەولێر داخرا


ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، شوێنێكی فرۆشتنی شیری وشكی منداڵان لە هەولێر داخست، كە نە خۆی و نە بەرهەمەكانی مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستییان نەبووە.

سەرچاوەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.8.2024 تیمێكی وەزارەتیی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر و بەڕێوبەرایەتیی كاروباری پاراستنی تەندروستی، سەردانی شوێنێكی فرۆشتنی شیری وشكی منداڵانیان كرد، دوای پشكنین و بەدواداچوون دەركەوت، جگە لەوەی شوێنەكە مۆڵەتی تەندروستی نییە، چەندین جۆر شیری وشكی منداڵانیشی دەفرۆشێت، كە مۆڵەتی رێگەپێدانی وەزارەتی تەندروستییان نییە، بۆیە فەرماندرا بە لەناوبردنی ئەو جۆرە شیرانە و هەروەها گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرامبەر بە شوێنەكە.