دیمه‌نێكی چاهرهسهركردنى كه‌سێكی توشبوو به كێشه‌ى هه‌ناسه‌دان له بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى به‌رده‌ڕه‌ش... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌نردوستى به‌رده‌ڕه‌ش
بەردەڕەش
رۆژانه بە لای كەمەوە 12 كه‌س تووشی كێشه‌ى هه‌ناسه‌دان دەبن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش رۆژانه بە لای كەمەوە 12 هاوڵاتی به‌هۆى بوونى كێشه له هه‌ناسه‌دان سه‌ردانى ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانیان كردووه و چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه.
ژماره‌ى ئه‌م هاوڵاتیانه له ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى ته‌ندروستیی به‌رده‌ڕه‌شه‌وه هاتووه، كه بۆ مانگى ته‌مووز بڵاویكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كه، له ماوه‌ى ئه‌و مانگه 361 هاوڵاتى سه‌ردانى ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانیان كردووه و پشكنینى هه‌وكردنى بۆرى هه‌ناسه‌دانیان بۆ كراوه.
هاوڵاتییه تووشبووه‌كان سه‌ردانى 15 ناوه‌ند و بنكه‌ى ته‌ندروستییان له سنوورى قه‌زاكه‌دا كردووه و چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه.
به شێوه‌یه‌كی گشتى له ماوه‌ى مانگى ته‌مموزدا 12 هه‌زار و 117 هاوڵاتی سه‌ردانى ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانیان كردووه و پشكنینى چاویش بۆ هه‌زار و 358 قوتابى له زانكۆ، په‌یمانگا، بنه‌ڕه‌تى، ئاماده‌یی و باخچه‌ى ساوایان كراوه.
هه‌ر له‌ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش هه‌شت هاوڵاتی به هۆكارى جیاجیا گیانیان له‌ده‌ستداوه و له به‌رامبه‌ریشدا 101 منداڵیش له‌دایكبوونه.