باران نابارێت.. خۆتان بۆ هەوایەکی سارد گەرم داپۆشن

+964

فەرمان سادق

لە 48 کاتژمێری داهاتوودا، بارستە هەوایەکی سارد هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و کەمێکیش پلەکانی گەرما دادەبەزن.

دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە کەشی ئاسمانی کوردستان بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو لە هەندێک ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ بوونی کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد.

بەپێی پێشبینییەکانی دەزگای کەشناسی بێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

هاوکات بۆ سبەی پێنجشەممەش 26ـی کانونی دووەم، بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ چوارشەممە.

دەزگای کەشناسی پێشبینی کردووە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر 15 پلەى سیلیزى، سلێمانی 11 پلەى سیلیزى، دهۆک 13 پلەى سیلیزى، کەرکوک 17 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە  13 پلەى سیلیزى، زاخۆ 14 پلەى سیلیزى، سۆران 12 پلەى سیلیزى، گەرمیان  19 پلەى سیلیزى.