652 نەخۆش داخڵکراون

مانگی رابردوو 477 دڵ لە سلێمانی بوژێنراونەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی یەک مانگدا لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لە سلێمانی، 447 بوژانەوەی دڵ بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7.8.2024، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی دڵ لە شاری سلێمانی یەک هەزار و 768 نەخۆش سەردانیان كردوە و 652 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

“لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 477 بوژانەوەی دڵ و 27 نەشتەرگەری دڵ و 303 قەستەرە و 144 باڵۆن ئەنجام دراوە”، تەندروستیی سلێمانی وا دەڵێت.

پشکنینی سیتی سکان لە نەخۆشخانەکە گەیشتووتە 270 پشکنین و 432 ئیكۆ و 437 هێڵكاری دڵیش ئەنجام دراوە.

بەگوێرەی ئاماری تەندروستیی سلێمانی، 88 چارەسەری سروشتی كراوە و 205 تیشك گیراوە و پێن هەزار و 519 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

تەندروستی سلێمانی: هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا لە سلێمانی تۆما...

تەندروستی سلێمانی: هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا لە سلێمانی تۆمار نەکراوە