دیمه‌نى كاتى داخستنى ده‌رگاى یه‌كێك له پاڵاوگه نایاساییه‌كانى سنوورى هه‌ولێر... وێنه: پارێزگاى هه‌ولێر
پارێزگاى هەولێر هۆشدارى ده‌دات
دوای داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان کارگە و مۆلیدەى گەڕەکەکان ده‌ستپێده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگاى هه‌ولێر، هێشتا داخستنى پاڵاوگه نایاساییه‌كانى كۆتایی پێنه‌هێناوه، هۆشداریدایه كارگه و مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان و ده‌ڵێت، پابەندى ژینگەپارێزیان ده‌كه‌ن.
لەسەر راسپاردەى پارێزگارى هەولێر لیژنە تایبه‌تمه‌نده‌کان لە هەڵمەتێکدا دەستیان کردووە بە پێدانى رێنمایی ژینگەپارێزى و پابەندکردنى کارگە پیشەسازییەکان و مۆلیدەی گەڕەکەکان بە بڕیار و رێنماییەکان.
پارێزگاى هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، هەر کارگەیەکى پیشەسازی یاخود مۆلیدەی گەڕەکەکان هۆکار بێت بۆ دەردانی دووکەڵ و نەبوونى سیستمێکی تەندروستی بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە و بەرگەهەوا و پابەندى بڕیارەکانى پارێزگا نەبێت، سزا دەدرێت.
سزاكه‌ی بۆ دیاریكردوون، یان پێبژاردنه یای داخستن و راگرتنی کارەکانیان.
رۆژی 4.8.2024 بەهۆی پیسبوونى ژینگە و ئاسمانى هەولێر، بەرپرسیانى ئیدارى و ژینگەیى حەوت بڕیاریان بۆ چارەسەرى ئەو بابەتە راگەیاند، کە گرنگترینیان داخستنى 138 پاڵاوگەى نایاسایى هەولێر و دەورووبەری بوو.