له‌ كۆیه‌

دوا مۆڵه‌ت ده‌درێته‌ تاقیگه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت خۆیان تۆماربكه‌ن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ته‌ندروستیى كۆیه،‌ دوامۆڵه‌ت ده‌داته‌ تاقیگه‌كانى پشكنینى كه‌رتى تایبه‌ت، ئه‌گه‌ر تا 1.9.2024 سه‌ردانیان نه‌كه‌ن و به‌ فه‌رمى خۆیان تۆمار نه‌كه‌ن، سزا ده‌درێن.

پێشتر رێكه‌وتى 15.7.2024 تا 15.8.2024 بۆ ئه‌م تاقيگانه‌ دیاریكرابوو، به‌ڵام وه‌كو پێویست به‌ده‌م ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌ نه‌چوون.

هاوكار عه‌لى، وته‌بێژى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی کۆیە به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له‌ دواى ئه‌م دوامۆڵه‌ته‌ تاقیگه‌كان سه‌ردانیان نه‌كه‌ن، رووبه‌ڕووى سزادانى داخستن یاخود پێبژاردن ده‌بنه‌وه‌.

وتیشی “تاقیگه‌كان لاوه‌كى و سه‌ره‌كین و له‌ سه‌نته‌رى كۆیه‌ و ناحیه‌ى ته‌قته‌قن، پێویسته‌ بەپێی یاساکانی وەزارەت و رێنمایی سەندیکا كار بكه‌ن و به‌ فه‌رمى خۆیان تۆمار بكه‌ن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، دوامۆڵه‌تیان تا 1.9.2024 ـه‌و ئه‌گه‌ر تا رۆژى دیاریكراو سه‌ردانیان نه‌كه‌ن رووبه‌ڕووى سزادان ده‌بنه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى ته‌ندروستى كۆیه‌ به‌ 964ـى داوه‌، له‌ سنووره‌كه‌یان 41 تاقیگه‌ى سه‌ره‌كى و لاوه‌كى هه‌ن، كه‌ 30 دانه‌یان له‌ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى كۆیه‌ و  11 تاقیگه‌ش له‌ ناحیه‌ى ته‌قته‌قن.

تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ى منداڵانى ه...

تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ى منداڵانى هه‌ڵه‌بجه‌ دروست كرا