لە هەولێر

هەزار و 390 تۆن پاشماوەی بیناسازی پاككرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سه‌رۆكایه‌تی‌ شاره‌وانیی‌ هه‌ولێر رایگەیاند، هه‌زار و 390 مه‌تر سێجا  پاشماوه‌ی‌ بیناسازی‌ و خۆڵ و خاشاكی‌ كه‌ڵه‌كه‌بوویان پاككردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تی‌ شاره‌وانیی‌ هه‌ولێر ئێوارەی سێشەممە بڵاویكرده‌وه،‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی، له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، هه‌زار و 390  مه‌تر سێجا له‌ پاشماوه‌ی بیناسازی و خۆڵ و خاشاكی كه‌ڵه‌كه‌بوو لە هەولێر پاككرایه‌وه‌.

ئاماژه‌یان بۆ ئەوەش كردووە، ئەو خۆڵ و پاشماوانە لە‌ گه‌ڕە‌كی هانا سیتی كەڵەكە ببوو، كه‌ سیمایه‌كی ناڕێكی به‌خشی بووه‌ شوێنه‌كه‌.

شارەوانیی هەولێر دەڵێت، له‌ رۆژانی داهاتووشدا هه‌ڵمه‌تی له‌م جۆره‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییەكە.

شارەوانیی سلێمانی لە هاوڵاتیان نیگەرانە

شارەوانیی سلێمانی لە هاوڵاتیان نیگەرانە