بەمزووانە
بۆ یەکەمجار راپەڕین دەبێتە خاوەنی سەنتەرێکی چاو
964+
ژێوار خدر
بۆ یەکەم جار سەنتەرێکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی چاو، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین درووست دەکرێت و بەمزووانەش پڕۆژەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
تەها محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین بە 964ـی وت، وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر درووستکردنی بینای سەنتەری چاو لە شاری رانیە، وتیشی دوای تەواو بوونی کاری تەندەرین دەست دەکریت بە جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی راپەرین روونیشیکردەوە، لە ئیدارەی راپەڕین شەش بۆ حەوت پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاومان هەیە، بۆیە داوامان کردووە ئەو سەنتەرە بکرێتەوە ولەو سەنتەرەش دەتواندرێت پشکنین بۆ هەموو نەخۆشییەکانی چاو ئەنجام بدرێت و خزمەتێکی گەورە بە هاوڵاتییانی دەڤەرەکە دەکات.
”جگە لە دانانی ستافێکی پزیشکی پسپۆڕ، تەواوی کەلوپەل و پێداویستی پزیشکی سەردەمییانەی پێویستیش بۆ سەنتەرەکە دابین دەکرێت.” تەها محەمەد وای وت.