پیسكردنى ژینگه‌ى هه‌ولێر
كه‌سێك لە هەولێر تایەی سووتاند و ده‌ستگیر كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر كه‌سێك به هۆكارى پیسكردنى ژینگه‌ى شار ده‌ستگیركرا، تایه‌ى ئۆتۆمبێلى سووتاندووه بۆ ئه‌وه‌ى له سیمی ناو تایه‌كه شتێكی ده‌ست بكه‌وێت.
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، كه زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه به‌ده‌ست ده‌گات، پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانزاد ئاگادارده‌كه‌نه‌وه و به‌یه‌كه‌وه ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه، كه ده‌بینن كابرا سه‌رگه‌رمى سووتاندنى تایه‌كانه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ى كه ژینگه‌ى هه‌ولێر له‌و شوێنه تۆمارى كردوون و بڵاویكردوونه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت دووكه‌ڵى سووتاندنى تایه‌كان به‌رۆكى ئاسمانى له‌و شوێنه گرتووه.
دڵشاد حوسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستگیریان كردووه به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌به و ئه‌و شوێنه‌شی كه تایه‌كانى لێ سووتاندووه كه‌وتووه‌ته بەرامبەر نەخۆشخانەی پێشمەرگە له پشت شه‌قامى 150 مه‌تری هه‌ولێر.
وتیشی “له‌گه‌ڵ سووتاندنى تایه‌كان، پەرێزی زەوی کشتوکاڵیشی سووتاندوه و ژینگه‌ى تێكداوه”
ئاماژه‌ى به‌وەش كرد، ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه كردوویه‌تى سەرپێچی ژینگەییه و لە یاسایی ژمارە (8ـی ساڵی 2008) له ماددەی (42) لەیاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە دیاری كراوه و سزاشی بۆ داندراوه.
به‌پێی ئه‌م مادده‌یه، هه‌ر كه‌سێك ئه‌م جۆره سه‌رپێچییانه ئه‌نجام بدات، سزاكه‌ى بە بەندکردن یان سزای پێبژاردن ده‌بێت، کە لە 150 هەزار کەمترنەبێت و لە 200 ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت.
پێشتر ژینگه‌ى هه‌ولێر ئاسنفرۆشه‌كانى سنوورى هه‌ولێریان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و سیمه نه‌كڕن كه به‌شێك له هاوڵاتیان له رێگه‌ى سووتاندنه‌وه، له‌ناو تایه‌ی كۆنى ئۆتۆمبێل ده‌ریده‌هێنن و ده‌یفرۆشن، چونكه ده‌ڵێت “سزاى قورسی له‌سه‌ره”.
لەسەر پیسکردنى ژینگە سکاڵا لەسەر حەوت کەس تۆمار دەکرێت
ژینگە
ژینگە ناوی سێ گازی بردووە
ئەو گازانە بەکارمەهێنن کە دژی چینی ئۆزۆنە
لە ماوەی دوو رۆژدا 210 نەمام دابینکراوە
هەڵمەتێکی چاندنی نەمام بە بەشداری هاوڵاتییان لە شارەزوور راگەیندرا
لە ساڵێکدا هەشت هەزار دۆنم سووتاوە
ئاگر زیاتر لە هەزار دۆنمی دوو گوندی پێنجوێنی سووتاند
لەپێناوی پاراستنی ژینگە
ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە مامەڵەی گومرکی بەخشرا
بكوژه‌كه‌ش نه‌دۆزراوه‌ته‌وه