وێنەی رووداوەكە بە هاتوچۆی سۆران بڵاویكردووەتەوە
رووداوی هاتوچۆ
شەش كەس لە رێگای سپیلك بریندار بوون
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پۆلیسی هاتوچۆی سۆران بڵاویكردەوە، ئەم ئێوارەیە لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە رێگای خەلیفان سپیلك شەش كەس بریندار بوون.
پۆلیسی هاتوچۆی سۆران لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، لە رێگای خەلیفان – سپیلك ئۆتۆمبێلكی جۆری میسۆبوشی باجیرۆ وەرگەڕا و بە هۆیەوە شەش كەس بریندار بوون.
سەرچاوەكە زانیاریی زیاتری بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام داواش لە شۆفێران دەكەن خێراییان كەم بكەنەوە لە رێگاكە و پابەند رێنمایی و هێماكانی هاتوچۆ بن.