بانک وادەڵێت

خانەنشینانی دەربەندیخان ئەگەر ئەمڕۆ سەردانی بانک نەکەن بۆ فۆررمی زەوی دەبێت بچنە سلێمانی

توانا نەقی

ئەو خانەنشینانەی تا ئێستا فۆرمی زەویان وەرنەگرتووە بانکی دەربەندیخان دەڵێت، با ئەمڕۆ سەردانیان بکەن و فۆرم پڕبکەنەوە.

لە ئاگادارییەکەی بانکدا هاتووە ئەگەر ئەمڕۆ نەڕۆن، دواتر ئەبێت سەردانی سلێمانی بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتنی زەوی.

دەبێت خانەنشین کە دەچێت فۆڕمەکە پڕبکاتەوە ئەم ئەم پێداویستیانەی پێبێت:

– کۆپی کارتی نیشتیمانی خانەنشین، کۆپی کارتی زانیاری و کۆپی هەویەی خانەنشینی کە پێویستە هەمووی لەسەر یەک لاپەڕەبێت.

– کۆپی کارتی نیشتیانی هاوسەری، کارتی نیشتیمانی ئەو منداڵانەی لەگەڵیان دەژین.

– کۆپی دۆرمی بایەعی.

– پێویستە سەرجەم کۆپیەکان رەنگاورەنگ بێت.

– پێویستە ناوچیواری دایکی خانەنشین نوسرابێت و پێیبێت.

– دەبێت خانەنشین خۆی لە بانک ئامادەبێت و بەهیچ شێوەیەک فۆرم بە کەسی دیکە یان وەکالەت نادرێت.

– ئاگادارییەکە ۆ هەموو خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگەیە.