یانە ئێرانییەکان وریا غەفوری بەخۆیانەوە ناگرن

هێرۆ مەولودی

یاریزانە کوردەکەی ئێران لە یانەی فولادی خوزستانیش دوورخرایەوە، لەسەر هەمان بۆچوونی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران.

ماڵپەڕی بی بی سی نوسیویەتی، وریا غەفوری، یاریزانە کوردەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان و کاپتنی پێشتری یانەی ئیستقلال، پێشتریش لە ریزی یانەی ئیستقلالی ئێران دوورخرایەوە بەهۆی پشتیگیری و هەڵوێستەکانی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران.

بڕیاری دوورخستنەوەی ئەم یاریزانە کوردە، بە هۆی فشار و پێداگری هێزەکانی حکومەتی ئێرانە لەسەر یانەی فولاد.

وریا غەفوری یاریزانی کورد ، پێشتریش بە هۆی هەڵوێستەکانی  دەربارەی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابوری ئێران لە کاپتنی یانەی ئیستقلال دوورخرایەوە و چووە یانەی فولادی خوزستان.

وەک یاریزانەکانی هاورێی باسیان کردوە وریا غەفوری لە دوڕیانی بەرژەوەندی خۆی و بوون بە دەنگی خەڵکدا، چووە ناو یانەی دڵی هەوادارنی و جارێکی تر دەنگی خستەپاڵ دەنگی خەڵكی وڵاتەکەی.

وریا غەفوری، خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەهۆی لێداون و پۆستەکانی دەبارەی کوشتنی هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان و پشتگیری خۆپیشاندانەکانی دوای کوژرانی ژینا  ئەمینی، دەستگیر و زیندانی کرا.