یاریزان وریا غەفوری - فۆتۆ - میدیاکان
یانە ئێرانییەکان وریا غەفوری بەخۆیانەوە ناگرن
+964
هێرۆ مەولودی
یاریزانە کوردەکەی ئێران لە یانەی فولادی خوزستانیش دوورخرایەوە، لەسەر هەمان بۆچوونی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران.
ماڵپەڕی بی بی سی نوسیویەتی، وریا غەفوری، یاریزانە کوردەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان و کاپتنی پێشتری یانەی ئیستقلال، پێشتریش لە ریزی یانەی ئیستقلالی ئێران دوورخرایەوە بەهۆی پشتیگیری و هەڵوێستەکانی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران.
بڕیاری دوورخستنەوەی ئەم یاریزانە کوردە، بە هۆی فشار و پێداگری هێزەکانی حکومەتی ئێرانە لەسەر یانەی فولاد.
وریا غەفوری یاریزانی کورد ، پێشتریش بە هۆی هەڵوێستەکانی دەربارەی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابوری ئێران لە کاپتنی یانەی ئیستقلال دوورخرایەوە و چووە یانەی فولادی خوزستان.
وەک یاریزانەکانی هاورێی باسیان کردوە وریا غەفوری لە دوڕیانی بەرژەوەندی خۆی و بوون بە دەنگی خەڵکدا، چووە ناو یانەی دڵی هەوادارنی و جارێکی تر دەنگی خستەپاڵ دەنگی خەڵكی وڵاتەکەی.
وریا غەفوری، خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەهۆی لێداون و پۆستەکانی دەبارەی کوشتنی هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان و پشتگیری خۆپیشاندانەکانی دوای کوژرانی ژینا ئەمینی، دەستگیر و زیندانی کرا.