چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ئاماده‌كارییان بۆ كردووه‌

پڕۆژه‌ى (چاندنى توێ من) 1000 دار توو له‌ چۆمان ده‌چێنێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پڕۆژه‌یه‌كى ژینگه‌یی له‌ چۆمان جێبه‌جێده‌كرێت كه‌ تیایدا هه‌زار دارتوو له‌سه‌ر رێگا گشتییه‌كانى ئه‌و قه‌زایە ده‌چێندرێت، سه‌رپه‌رشتیارێكى پڕۆژه‌كه‌ش ده‌ڵێت، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ئاماده‌كارى بۆ ده‌كه‌ن.

پڕۆژه‌كه‌ ناوى (چاندنى توێ من)ـه،‌ به‌درێژایی رێگاى سه‌ره‌كى گوندى ناوپردان بۆ گوندى بندایزان له‌سه‌ر رێگا گشتییه‌كان دارى توو ده‌چێندرێت.

تووه‌كان خۆماڵین و له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانى پڕۆژه‌کەوه‌ كڕدراون و ده‌ستیان به‌ چاندنى به‌شێكیان كردووه‌.

ته‌ها ناوه‌ندى، یه‌كێك له‌ سه‌رپه‌رشتیارانى پڕۆژه‌كه‌ به‌ 964ـى وت، له ‌دوێنێوه‌ به‌شی یه‌كه‌مى ئه‌م دارتووانه‌یان چاندووه‌ كه‌ بریتی بووه‌ له‌ 250 دار و رۆژانى دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌كو هه‌زار دار تووه‌كه‌ ده‌چێنن.

وتیشی “پڕۆژه‌كه‌ ژینگه‌ییه‌ و له‌لایه‌ن كه‌سانى ژینگه‌دۆستى خۆبه‌خش جێبه‌جێ ده‌كرێت”.

بۆ هه‌ر دار توێكی چێندراو په‌رژینێكی لوله‌یشییان له‌ سیم و ته‌ل دروستكراو بۆ داناون بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له‌داره‌كان بكات.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پلانه‌كه‌یان وایه‌ كه‌ ساڵانه‌ ئه‌م پڕۆژه‌ درێژه‌ پێبده‌ن و هه‌ر ساڵه‌ و به‌شێكی ژینگه‌ى سنووره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ن.

قۆناغى دووه‌مى چاندنى ئه‌م دارتووانه‌ له‌سه‌ر رێگا گشتی گوندەکانی دۆڵی سەکرا و وەردێ و ناوەندە و دێڵزە جێبه‌جێ ده‌كرێت.

پڕۆژه‌یه‌ك بۆ به‌زیندووهێشتنه‌وه‌ى گوڵه‌ شلێر به‌...

پڕۆژه‌یه‌ك بۆ به‌زیندووهێشتنه‌وه‌ى گوڵه‌ شلێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت