كێ دەیكات؟
پارێزگاری هەولێر بۆ 964: هاوكاریی دوكاندارانی قەیسەری دەكرێت
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگاری هەولێر ئاشكرای كرد، بە پێی بەرنامەیەكی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بەم نزیكانە دوكاندارە زیانلێكەوتووەكانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر هاوكاریی دەكرێن.
ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ هەینی 2.8.2024 لە لێدوانێكدا بە 964ی راگەیاند، بە پێی بەرنامەیەكی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەم نزیكانە سەرجەم ئەو دوكاندارانەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر، كە بەهۆی سووتانی بازاڕەكە زیانیان بەركەوت، هاوكاری دەكرێن.
وتیشی، ” ئەمە قەرەبووكردنەوە نییە، بەڵكو یارمەتییە”.
سەبارەت بە جۆر و بڕی هاوكارییەكە، ئومێد خۆشناو وتی، جارێ نامانەوێت هیچ بدركێنین و ئەوە لای سەرۆكی حكومەتە.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا، نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر خێرا كراوە و پێشتریش بڕیاری لێخۆشبوون بە رێژەی 50% لەسەر باجی ساڵی 2023 و بۆ ساڵی 2024یش لە 100% درا، هەروەها بڕیاری لێخۆشبوون لە کرێی کارەبا و زبڵ و خاشاک و کرێی دوکان بۆ کاسبکارانی قەیسەری دراوە.
ئەو قسانەی ئومێد خۆشناو لە كاتێكدایە، دوێنێ پێنجشەممە 1.8.2024 لیژنەیەك لە پەرلەمانی عێراق سەردانی بازاڕەكەیان كرد، كە لیژنەی دەرخستنی راستییەكانی سووتانی هەردوو بازاڕی قەیسەری و لەنگەی هەولێرن.
چەند بڕیارێک لە بارەى بازاڕى قەیسەرى هەولێرهوه دهرچوو
شەوى 5.5.2024، بازاڕى قەیسەریی هەولێر ئاگرى گرت و بەهۆیەوە 227 دوکان و حەوت کۆگا سووتان و زیانێکى زۆرى مادى لێکەوتەوە.
تا ئێستا چەند جارێك دوكاندارانی بازاڕەكە گردبوونەتەوە و داوای زوو چاككردنەوەی بازاڕەكە و هەروەها قەرەبوویان كردووە.