بوون به‌ سێ كامێرا

لەسەر شەقامی 60 مەتری هه‌ولێر كامێراى چاودێری زیادكران

964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر

به‌پێكى گه‌ڕانێكی په‌یامنێرى هه‌ولێر به‌ شه‌قامى 60 مه‌ترى هه‌ولێر، ده‌ركه‌وت كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوو چه‌ن كامێرایه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م شه‌قامه‌ زیاد كردووه‌.
پێشتر ته‌نیا یه‌ك كامێرا له‌سه‌ر ئه‌م شه‌قامه‌ له‌نزیك به‌رزه‌پردی یاریگاى فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا كراونه‌ته‌ دوو دانه‌ بۆ هه‌ردوو سایدی چوون و هاتن داندراون.
كامێرایه‌كی زیادكراوى دیكه‌ش له‌ نیوزك بەرزەپردی شەهید ئەكرەم مەنتك یاخود پردی عەنكاوەى پێده‌ڵێن لەسەر ئه‌م شەقام داندراوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌یان ته‌نیا یه‌ك دانه‌یه‌ و له‌رێگاى چوونله‌ به‌رزه‌پردى شۆڕشه‌وه‌ بۆ ئه‌م به‌رزه‌ پرده‌ دانداروه‌.
ئەمرۆ هەینی 3.8.2024 عقید هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر به‌ 964ـى راگه‌یاند، هەموو كامێراكان كه‌ جێگیرده‌كرێن بۆ تۆماركردنی سەرپێچیە ئه‌ویش له‌ پێناو كەمبوونەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ و بۆ خزمەتی هاوڵاتیانە.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كامێراكانی‌ هاتوچۆ هه‌ر رۆژه‌و به‌زمێكیان به‌سه‌ر...

كامێراكانی‌ هاتوچۆ هه‌ر رۆژه‌و به‌زمێكیان به‌سه‌ردێت