بۆ كێش دابه‌زاندن و لهشڕێكى
هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان روو له گۆڕه‌پانه وهرزشییهكهى پاركى سامى عه‌بدولڕه‌حمان ده‌كه‌ن
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
گۆرەپانی وەرزشی پاركی سامی عەبدولڕه‌حمان بۆتە ناوەندی وەرزشكردنی پیاوان و ژنان و منداڵان، زۆربەی ئەو كەسانەی سەردانیش دەكەن بۆ كێش دابەزاندن و یاری لەشرێكی دەچن.
ئازاد سەلیم، هاوڵاتیەكی ته‌مه‌ن 58 ساڵە، ماوەی شەش ساڵە سەردانی گۆرەپانی وەرزشی دەكات بۆ 964 وتی، تیمێكی چوار كەسین وەرزش دەكەن توانیویه‌تى 50 كیلۆ له قوڕسایی لەشى داببەزێنێت.
وتیشی “لەماوەی ئەو شەش ساڵەی سەردان دەكەم ئامێرە نوێیەكانیش زیاتر ئاسوودەمان دەكات و سودی زیاتر لێده‌بینین”.
جه‌میل حه‌سه‌ن، بەرێوه‌بەری پاركی سامی عەبدولڕه‌حمان بۆ 964 ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، گۆڕه‌پانه‌كه له 12 ئامێری وەرزشی پێكهاتووه و لەلایەن كۆمپانیایەك وەك دیاری بۆیان دابینكراوە ئه‌اونیش بۆ سوودی گشتی له گۆڕه‌پانه دهیانناون.
وتیشی “زۆربەی ئەو ئامێرانەی لە هۆلە وەرزشیەكان هه‌ن، ئێستا لە گۆرەپانی وەرزشی پاركی سامی عەبدولڕه‌حمان به‌رده‌ستن”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن