یەکێکیان لە هەرێم دەستگیرکراوە

دەستەی دەستپاکی وردەکاری نوێ سەبارەت بە دزینی پارەی دانراوی باج ئاشکرا دەکات

964+

وریا فەتاح

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، بە هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بڕی 982 ملیار دیناری عێراقی لە پارەى باج دزیوە و چەندین تۆمەتبارى دیکەش بە تۆمەتى دزى گەورە دەستگیرکراون.

حەیدەر حەنون  سەرۆکى دەستەى دەسپاکى عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا کە دەستگیرکردنى چەند تۆمەتبارێکى دزى راگەیاند، وتى،”دزینی پارەی باج وون نابێت، هەرچەندە گەندەڵکاران هەوڵی پەردەپۆشکردنی بدەن و لە خەڵکى بیشارنەوە”.

بە وتەى حەنون، تۆمەتبار ناوى قاسم محەمەدە و بە هاوکارى لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەستگیرکراوە ئەوەى دواى ئەوەى بۆ تورکیا رایکردبوو لە کاتى گەڕانەوەى دەستگیرکراوە.

وەک باسى دەکات تۆمەتبارى دەستگیرکراو پۆستى بەڕێوەبەرى رێگەپێدراوى کۆمپانیایەکى بەدەستەوەیە و هەماهەنگى لەگەڵ فەرمانبەرانى باج هەبووە و ئەو دزیەى ئەنجامیداوە بڕى 982 ملیار دینارى عێراقى بووە.

تۆمەتبار دزیەکەى بە هاوبەشی لەگەڵ تۆمەتبارێکى دیکە ئەنجامداوە هەر بۆیە حەنون دەڵێت، پرۆسەی دزینی پاشەکەوتی باج بەدی نایەت، مەگەر لەلایەن کەسێکەوە بەڕێوەبچێت کە پسپۆڕە لە گەندەڵی.

ئاشکراشى کرد کە تۆمەتبارێکى هەڵاتوو دیکە بەناوى محەمەد فەلاح کە پۆستەکەى رێگەپێدراوى کۆمپانیایەکە لە ئیمارات راگیراوە کە تۆمەتبارە بە دزینى یەک ترلیۆن و 185 ملیار و 220 ملیۆن و 882 هەزار دینار کە کەسێکى دیکە هاوکارى کردووە بە ناوى نور زوهێر کە لە ئیمارات ماوەى مانگێکە دەستبەسەرە.

یەکێکى دیکە لەو تۆمەتبارانەى کە حەنون خستییەڕوو ناوى عەبدول مەهدى تەناجییە، پۆستەکەى بەڕێوەبەرى رێگەپێدراوى کۆمپانیایەکە و بە دزینى دوو ترلیۆن و 283 ملیار دینار، تۆمەتبارە و بە هەمان شێوەى نور زوهێر سپۆنسەرى دزییەکەى بووە کە لە لایەن ئینتەرپولەوە لە لوبنان دەستگیرکراوە.

لەبارەى تۆمەتبارى چوارەمەوە کە ناوى عەلا مارانە، ئەویش لە لوبنانە و تائێستا دەستگیر نەکراوە، تۆمەتبارە بە دزینى 497 ملیار دینار بە هاوکارى لەگەڵ نور زوهێر.

دەستەى دەستپاکى عێراق، ناوى ژمارەیەکى کەسى دیکەشى ئاشکرا کردووە کە تۆمەتبارن بە دزى بەتایبەت لە چەکى پشتڕاستکراوەى بانکى.

دوێنێ دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکراى کرد کە لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵدا رێگرییان لە دزینی 60 ملیار دینار کردووە.

دەستپاکی عێراق بۆ رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی  لەمەوبەدوا...

دەستپاکی عێراق بۆ رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی لەمەوبەدوا خەڵک بەشداری پێدەکات