گوژمەکان سڕاونەتەوە

پارە بۆ دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەڵەبجە و تەوێڵە دابینکرا

964+

ئەحمەد مستەفا

‎دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەڵەبجە بودجەیان بۆ تەرخانکرا، کە یەکێکیان پەیوەستە بە خانووی وارسی شەهیدان لە شارەکە.

رەزامەندی دان لەسەر پڕۆژەکان، لە پاکێجی داواکاری پارێزگای هەڵەبجەیە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 31.7.2024، پارێزگای هەڵەبجە لە بڵاوکراوەیەکدا کە نووسراوی رەزامەندییەکانی تێدایە و بإڕی گوژمەکانی سڕیوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، “بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و بەدەمەوە چوون بۆ داواکاریەکانیان، رەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردنی بڕە بودجەی دابینكراو بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ 261 خانووی وارسی شەهیدان”.

‎لەلایەکی دیکەوە، ئاماژە بەوەکراوە، “لە چوارچێوەی هەوڵی پارێزگار بۆ خزمەتکردن بەناوچە گەشتیارییەکان، رەزامەندی وەرگیرا بۆ گەیاندنی کارەبا و ئینارە بۆ پڕۆژەی رێگاسازی شەقامەکانی هانەسورە و پشت حەوز لە تەوێڵەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە”.

لە بارەی گوژمەی پڕۆژەکان و وادەی دەستپێکردنیان، 964 چەند جارێک پەیوەندی بە ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجەوە کرد، بەڵام هیچ کام لە پەیوەندییەکانی بەردەست نەبوون.
 دەقی نووسراو و رەزامەندی لەسەر خەرجی پڕۆژەکان؛