زۆربه‌ى ره‌زه‌كانى دێمییه
گوندێکی سۆران بە ماده‌ى کبریت پارێزگاری لە بەرهەمی ترێ دەکات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
جوتیارانى گوندێکی سۆران به شێوازێكی جیاواز پارێزگاری لە بەرهەمی ترێ ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌كارهێنانى ماده‌ى كبریته له كاتێكدا كه ترێیه‌كه به‌رسیله‌یه.
گونده‌كه ناوى هه‌سنانه له سنوورى ناحیه‌ى دیاناى سه‌ر به ئیداره‌ى سۆران و زیاتر له 400 دۆنم ره‌زى ترێی لێیه.
هیمداد ئه‌حمه‌د، یه‌كێكه له‌و جوتیارانه هۆكارى به‌كارهێنانى ماده‌ى كبریت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه رێگرى له سووتان و هه‌ڵكڕوزانى گه‌ڵا و لاسكی میوه ترێیه‌كان ده‌كات به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماوه.
ده‌ڵێت “مادده‌كه ده‌بێته رێگر له نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌ر زینده‌وه‌رێكیش كه زیان به ترێ ده‌گه‌یه‌نن”.
له سنوورى ئه‌م گونده ره‌زه ترێیه‌كان كه‌وتوونه‌ته بناره‌كانى شاخى سه‌رتیز و به‌شی زۆرى ره‌زه‌كان دێمیین و كه‌مترین رووبه‌ریان به‌شێوه‌ى به‌راوه.
به قسه‌ى ئه‌م جوتیاره چه‌ندین ساڵه به‌م مادده‌یه پارێزگارى له به‌رهه‌مى ترێكانیان ده‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتووش بووه، چونكه ساڵى پار له رووبه‌رى ته‌نیا یه‌ك دۆنم ره‌ز، سێ تۆن ترێی به‌رهه‌مهێناوه.