لەگەڵ چەند ئەندامێکی لیژنەی کڕین

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکوک پێنج مانگ زیندانی دەکرێت

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

دادگای کەرکوک سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادیی شاری کەرکوک و ئەندامانی لیژنەی کڕین سەپاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 30.7.2024 دادگای کەرکوک لە دوایین دانیشتنی لەسەر کەیسی خواردنی فەرمانبەر و  کارمەندانی نەخۆشخانەی ئازادی، بڕیاری دا بە زیندانیکردنی هەریەک لە بەرێوەبەری نەخۆشخانە و ئەندامانی لیژنەی کڕین لە  نەخۆشخانەکە بە پێنج مانگ زیندانی.

بەپێی سۆراغی 964 هۆکاری دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی و ئەندامانی لیژنەی کڕینی نەخۆشخانەکە دەگەڕێتەوە بۆ كڕینی گۆشت و مریشک بۆ فەرمانبەرانی نەخۆشخانە، بەڵام بەشێک لە فەرمانبەران داوایان کردبوو پارەی گۆشت و مریشکیان لێ نەبڕدرێت .

سەرچاوەیەکی فەرمی لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک، كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە 964ی وت، لە لێکۆڵینەوە و هاوتاکردنی حیساباتی سەر وەسڵەکان جیاوازی لە نێوان بڕی پارەکە و وەسڵەکاندا هەبووە، بۆیە بڕە پارەیەک دیار نەماوە و لەسەر سکاڵای دەستەی دەستپاکی دەستگیرکراون و دراون بە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک.

964پەیوەندی بە یاریدەدەری فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوکەوە کرد، بەڵام بەردەست نەبوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پرۆژەی ئاوی كەركوك كوژێنرایەوە

پرۆژەی ئاوی كەركوك كوژێنرایەوە