"پێویسته‌ بازرگان به‌ ویژدانه‌وه‌ کاربكات"

یه‌كێتى زانایان پەیامێکی ئاڕاسته‌ى ژووری بازرگانیى هه‌ولێر كرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

یه‌كێتیی زانایانى ئایینى له‌ هه‌رێمی كوردستان پەیامێکیان ئاراسته‌ى یه‌كێتیى ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانى هه‌ولێر كرد، کە پێویسته‌ بازرگانان به‌ ویژدانه‌وه‌ كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.

پەیامەکەى یه‌كێتیی زانایانى ئایینى له‌ دیدارێكدا داهاتووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌ردانى ژوورى بازرگانیى هه‌ولێریان كردبوو.

عه‌بدوڵا شێركاوه‌یی، ئەندامی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتیی زانایانى ئایینى ئيسلامى كوردستان به‌ 964ـى راگه‌یاند، به‌پێویستیان زانیوه‌ په‌یامەکەیان ئاراسته‌ى ژووری بازرگانى هه‌ولێر بكه‌ن، به‌و پێیه‌ى ئه‌وان تێبینی و سه‌رهنجى خۆیان له‌سه‌ر بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌.

وتیشی “زۆرجاران وا روویداوه‌ هه‌ندێك له‌ بازرگانان مادده‌ و خۆراكی كوالێتى خراپ و ناته‌ندروستیان هێناوه‌ته‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێم، په‌یامه‌كه‌ى ئێمه‌ش بۆ بنبڕكردنى ئه‌و حاڵه‌تانه‌یه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كارى ژووره‌ بازرگانییه‌كان گرنگ و ئەرکێکی پیرۆزه‌ و پێویسته‌ ده‌رفه‌ت بڕەخسێنن بۆ بازرگانانی وڵات لە رووی کوالێتی و لەبەرچاوگرتنی ئاسایشی خۆراکەوە خزمەت بە هاوڵاتیانی هەرێم بکەن.

روونیشیكرده‌وه‌، په‌یامه‌كه‌یان بۆ ژووری بازرگانى هه‌ولێر ئایینى و وشیاریی بووه‌.

یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان: مه‌ولوودكر...

یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان: مه‌ولوودكردن بیدعه‌ نییه‌