تیمەکان سەرقاڵی چاککردنەوەن
بەهۆی شکانی بۆرییەوە دوو گەڕەکی دهۆک بێ ئاو دەبن
964+
ئەحمەد مستەفا
لە ئاگاداری نامەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆک دەڵێت، ” بەهۆی شکانی بۆرییەوە، هەردوو گەڕەکی میدیا و مالتا نەسارا بی ئاوی بوون و تا چاککردنەوەی بۆرییەکە بێ ئاو دەمێننەوە.
لە بڵاوکراوەیەکدا، ئەمڕۆ دووشەممە 29.7.2024 بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، “ئاگاداری هاوڵاتیان لە هەردوو گەڕەکی میدیا و مالتا نەسارا دەکەینەوە، لە شەقامی میترانی رۆژهەڵات تا پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە ماڵتای رۆژئاوا ماڵەکان بێ ئاو دەبن”.
هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی 315 ملیم گرفتەکە دروست بووە کە لە پولی ئەسیلینە و تا چاککردنەوەی بۆرییەکە کە تیمەکان سەرقاڵین، ئەو گەڕەکانە بێ ئاو دەمێننەوە.