بۆ 17 سه‌نته‌ر و په‌یمانگا

ژماره‌یه‌ك مامۆستا له‌ هه‌ولێر ده‌خرێنه‌ خوله‌كانى زمانى ئاماژه‌ و ئۆتیزم

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ هه‌ولێر، دوو خولى تایبه‌ت به‌ زمانى ئاماژه‌ و ئۆتیزم بۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستا كراوه‌ته‌وه‌ و به‌شێك له‌و مامۆستایانه‌ تازه‌ دامه‌زراون و به‌شەكه‌ى دیكه‌یشیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى كار فه‌رمانبه‌رن.

خوله‌كان له‌ هه‌ولێر، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و بە پاڵپشتی دارایی پارێزگاری هەولێر بەڕێوەدەچن.

ئه‌وانه‌ى له‌ خولى زمانى ئاماژه‌ به‌شدارن، بۆ په‌یمانگاكانى هیوای نابیستانه‌ و ئه‌وانه‌شی له‌ خولى ئۆتیزمدان بۆ سه‌نته‌ره‌كانى ئۆتیزمن له ‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر.

یوسف چاوشین، بەرێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر به‌ 964ـى راگه‌یاند، خوله‌كان له‌لایه‌ن مامۆستایانى په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت و پسپۆڕانى ئه‌م دوو بواره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن و به‌ هه‌ردوو شێوازى تیۆرى و پراكتیكی به‌ڕێوه‌ ده‌برێن.

وتیشی “خوله‌كه‌ى زمانى ئاماژه‌، سێ هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت و ئه‌وه‌ى ئۆتیزمیش ته‌نیا پێنج رۆژه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌و مامۆستایانه‌ى به‌شدارى خوله‌كانن، تایبه‌تن به‌ په‌یمانگاى هیواى نابیستان و سه‌نته‌ره‌كانى ئۆتیزم له‌ناو سه‌نته‌رى هه‌ولێر و قه‌زاى كۆیه‌ و ئیداره‌ى سۆران.

به‌پێی ئامارێك كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر به‌ 964ـى داوه‌، له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر 14 سه‌نته‌رى ئۆتیزم و سێ په‌یمانگاى هیواى نایستان هه‌ن، له‌ناو سه‌نته‌ره‌كان دووانیان حكومی، دوو خێرخوازى و سه‌نته‌رێكی نیمچه‌ خێرخوازى و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش ئه‌هلیین، په‌یمانگاكانیش دووانیان حكومى و یه‌ك دا‌نه‌ش خێرخوازییه‌.

بۆ یه‌كه‌مجار قوتابیانى نابیست بڕوانامه‌ى دبلۆمیان ...

بۆ یه‌كه‌مجار قوتابیانى نابیست بڕوانامه‌ى دبلۆمیان به‌ده‌ستهێنا

له‌ هه‌ولێر 265 قوتابی نابیست و نابینا به‌شداریى تاقیك...

له‌ هه‌ولێر 265 قوتابی نابیست و نابینا به‌شداریى تاقیكردنه‌وه‌كانیان كرد