کاری رووپێوکردنی زەوی لە هەولێر _ وێنە: راگەیاندنی پارێزگای هەولێر
درۆن بەکاردێت
رووپێوی بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی لە هەولێر خێراتر ده‌كرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، بە مەبەستی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، پرۆسەی رووپێوكردن خێراتر دەكرێت، هاوكات بۆ ئەم كارە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان “درۆن” بەكارهێنرا.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە 28.7.2024 بڵاویكردەوە، بۆ دابینكردن و دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ ئاماده‌كردنی پارچه‌زه‌وی له سنووری شاره‌وانییه‌كان نراوه و ئێستاش كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تە به‌رده‌وامه.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، تیمه ئه‌ندازیارییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر له كاركردن بۆ رووپێویكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌ران ئاماده ده‌كرێن، به‌رده‌وامن و به‌ره‌وپێشوونی باش به‌ده‌ستهاتوون.
بە پێی ئەو وێنانەی سەرچاوەكە بڵاویكردوونەتەوە، درۆن بۆ كاری رووپێوكردنەكە بەكاردێت.
“سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر سه‌رجه‌م تیمه ئه‌ندازیارییه‌كانی خۆی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی هەنگاوەکانی رووپێویکردنی زەوی، چڕتر و خێراتر بكه‌ن، به مه‌به‌ستی دەستنیشانکردنی نەخشەکان لە نزیکترین کاتدا و تا فه‌رمانبه‌ران به زوویی له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمهندبن”، پارێزگای هەولێر وادەڵێت.
رۆژی 27.3.2024 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر فەرمانبەران.
کۆتا جار کە بە شێوەی فەرمی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کرابێت لە ساڵی 2006 بووە و لەوکاتەوە حکومەت دابەشکردنی زەوی بە شێوەی فەرمی رانەگەیاندووە.
هەروەها رۆژى 31.5.2024، رێنمایی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاوكرایەوە و روونکراوەتەوە کە کێن ئەوانەى سوودمەند دەبن لە وەرگرتنى زەوی یان سودمەند نابن.
یەکێتیی فەرمانبەران: ئومێد دەکەین دابەشکردنی زەوی جددی بێت
دابەشکردنی زەوی
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بۆ 964:
"بەم زووانە وەجبەی پێنجەمی زەویی فەرمانبەران دابەش دەكەین"
سەرۆکی شارەوانی: ستافمان کەمە
شوێنی 550 خانەنشینکراو بۆ شارەوانی سلێمانی پڕنەکراوەتەوە
ناوی ئەوانەی زەوییان بۆ دەرچوو لە 964 ببینە
تیروپشک بۆ دابەشكردنی چوار هەزار پارچە زەوی دیكە لە هەولێر ئەنجامدرا
سنووری هەولێر
ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەشکراون هێشتا هیچیان بۆ نەکراوە
سنووری قوشتەپە