ئەی چی بە جوتیارەکان دەڵێن؟

پڕۆژەی گەنج و کشوکاڵ؛ بەرهەمی دەست جوتیارەکانی خۆمان بکڕن

ئەحمەد مستەفا

پڕۆژەی گەنج و کشتوکاڵ لە ژێر ناوی، (بەڵێ_بۆ_بەکارهێنانی_بەرهەمی_ناوخۆ) هەڵمەتێکی راگەیاندووە و دەیەوێت خەڵک بەرهەمی خۆماڵی بکڕن.

لە هەمانکاتدا داواکارییان لە جوتیاران هەیە.

ئەمڕۆ شەممە 27.7.2024، بیلال حەمەڕەوف، رابەری کشتوکاڵی لە پڕۆژەی گەنج و کشتوکاڵ بە 964ی وت، “داواکارین لە هاوڵاتیان و کڕیاران، کە بەرهەمی ناوخۆی دەستی جوتیارێکی ماندوو بکڕن، تا ئەوانیش بتوانن درێژه پێدەری کاری بەرهەم هێنان بن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “داواش دەکەین، جوتیاران بەرهەمێکی تەندروست و کوالێتی بەرز بەرهەم بهێنن لەژێر رێنمای و سەرپەرشتاری کەسانی پسپۆڕ و ئەکادیمی لە کەرتی کشتوکاڵ ، هاوڵاتی ئاشت بکەنەوە بە بەرهەمی ناوخۆ”.

“هەروەها داواتان لێدەکەین کە سماد و قڕکەر بەپێی رێنمایی سەر دەفرەکان بەکاربهێنن، کە بەپێی ستانداری جیهانی دیاری کراوە، دەرمانێک بەکار مەهێنن لەکاتی پێشگەشتی بەرهەمەکەت کە ماوەی ئەمانی زۆربێت”بیلال حەمەرەئوف وای وت.