سلێمانی
كرێكارێکی چینی لە كاتی كاركردندا گیانی لە دەست دا
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
پەیامنێری 964 زانیاریی ئەوەی گەیاند، كرێكارێك لە كاتی كاركردن لە یەكێك لە پرۆژەكان لە سلێمانی، كەوتووە و گیانی لە دەست دا.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان ئێستا تەرمی كرێكارەكە لە پزیشكی دادە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست 964 كەوتووە، كرێكارەكە چینییە و لە كارگەیەكی چیمەنتۆ ئامێرێك بەسەریدا كەوتووە و گیانی لە دەستداوە.
نوێکرایەوە 3:15
عوسمان زیندانی سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی لە سلێمانی، بە 964 ی وت، کرێکارێکی چینی تەمەن 49 ساڵ لە کاتی کاردا لە کارگەی دەلتا، جەگ کەوتوە بەسەریدا و گیانی لەدەستداوە.
هەروەها وتی، ئەمە 17مین كرێكارە لەمساڵدا گیانی لەدەستدابێت، كە شەشیان بیانیین.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا