لەناو ئاوەڕۆى گەڕەکەکەیان

منداڵێکى تەمەن دوو ساڵان لە کەرکوک خنکا

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

منداڵێکى کچى تەمەن دوو ساڵ لە کاتى یاریکردن لە بەردەم ماڵەکەى خۆیان لە کەرکوک، دەکەوێتە ناو ئاوەڕۆى گەڕەکەکەیان و دەخنکێت.

رووداوەکە، کاتژمێر 8:00ـى بەیانى ئەمڕۆ شەممە لە گەڕەکى قادسیەى کەرکووک، روویداوە.

عەلی سەباح درواسێ و خزمی ماڵی منداڵەکە بە 964ـی وت، منداڵەکە ناوى (ن.ن)ـى تەمەن دوو ساڵە و لە کاتى یاریکردن دەکەوێتە ناو ئاوى ئاوەڕۆى بەردەم ماڵەکەیان و دەخنکێت.

ئێستا تەرمى منداڵەکە، رەوانەى پزیشکى دادى کەرکوک کراوە، بە وتەى عەلى سەباح دواى وەرگرتنەوەى بە خاکى دەسپێرن.

بەپێى سۆراغى 964، لەماوەى سێ مانگى رابردوودا 11 هاوڵاتى لە کەرکوک خنکاون کە دوو لە خنکاوەکان ژنن و یەکێکیشیان کە ئەوەى ئەمڕۆیە، منداڵێکى کچە.

دوێنێش 26.7.2024، لە بەنداوى خاسەى کەرکوک، گەنجێک کە بۆ راوەماسى چووبووە بەنداوەکە، خنکا و دواى دوو کاتژمێر تەرمەکەى دەرهێنرایەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بۆ راوەماسی چوبوون بەڵام یەکێکیان لێ خنکا

بۆ راوەماسی چوبوون بەڵام یەکێکیان لێ خنکا