"رێکار دەگرینەبەر"
لە تەقتەق سەردانی لە ناکاوی مۆلیدە ئەهلییەکان دەستیپێکرد
964+
ئەحمەد مستەفا
لە تەقتەق لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان گەڕانیان بۆ ئەگەری کەمی و سەرپێچی خاوەن مۆلیدەکان لە کەمی پێدانی ڤۆڵتیی کارەبا دەستپێکرد.
سەردانەکەیان لە ناکاو بووە
بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی تەقتەق ئاشکرای دەکات، “بە بەشداری بەڕێوبەری ناحیە، بەدواداچونی لە ناکاوی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان دەستپێکرد بۆ مۆلیدەکانی ناوشار”.
ئاسۆ مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق لە بڵاوکراوەیەکدا لەسەر هەڵمەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “لە ئەگەری هەبوونی هەر کەمتەرخەمی و نزمی ڤۆڵتیی پێدانی کارەبا، رێکار و ئیجرائاتی یاسایی دەگرینەبەر”.
ئەوەشی وتووە، “بەپێی یاسا و رێنماییەکان، گەڕان و بەدواداچونی لیژنەکەش بەردەوامی دەبێت بۆ سەرجەم مۆلیدەکان”، ئەو زانیاری ئەوەشی ئاشکراکردووە، “هاوڵاتییان دەتوانن لە کاتی هەبوونی هەر گرفتێک لیژنەکە ئاگادار بکەنەوە”.
سەردانی بەڕێوەبەری ناحیە و لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان؛