بۆ دۆزینەوەى کار لە ماڵ چووەتە دەرەوە

سێ رۆژە مێردمنداڵێکى بەحرکە بێ سۆراغە

+964

شۆڕش هەرکی— هەولێر

ماوەی سێ رۆژە مێردمنداڵێکی گوندی جێژنیکانی ناحیەی بەحرکە لەماڵ چۆتەدەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، کەسوکارەکەشی بەدوای سۆراغکردنی دان.

عەلی زیکرا، مامی ئەو مێرمنداڵەیە و بە964ـى وت،” سێ رۆژ پێش ئێستا برازایەکەم کاتژمێر پێنجی ئێوارە بۆ دۆزینەوەی کار لەماڵ چۆتەدەر و تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە.”.

بەقسەی مامی ەو مێردمنداڵە، برازاکەی لەفرۆشگایەکی خۆیان کاریکردووە، بەڵام ئێستا برایەکی لەوێ کاردەکات، بۆیە ویستوویەتی کارێک بۆخۆی بدۆزێتەوە.

مێرمنداڵەکە تەمەنی 17ساڵە و ناوی ئیسماعیل فەرسەتە، کەسوکارەکەی هێزەئەمنییەکانیان لێ ئاگادارکردۆتەوە و لەرێگای سۆشیال میدیاشەوە داوادەکەن هەرکەسێک زانیاری لەبارەیەوە هەبێت پەیوەندیان پێوەبکات.

ژمارەی عەلی زیکرا مامی ئەو میردمنداڵەى بێسەروشوێنە 07508539365

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سێ رۆژە گەنجێکى قەزاى خەبات بێ سۆراغە

سێ رۆژە گەنجێکى قەزاى خەبات بێ سۆراغە