سکرین شۆت

مێهران نهێنییەکانی پشت درامای دووپشک و گورگەکان ئاشکرا دەکات

+964

بڵند عەلی

مێهران شیری، یەكێكە لە ئەكتەر و دەرهێنەرەكانی كوردستان، كە ساڵانێكە لەم بوارەدا كار دەكات، ئەو دەڵێت لە دروستكردنی درامای گورگەكاندا كێشەی زۆریان هەبوو، بەڵام هەر بەرهەمیان هێنا.

مێهران بۆ 964 دەڵێت، دەڵێت، “لە درامای گورگەکاندا کێشەی گەورەمان هەبوو، بەڵام ناچار بووم دروستی بکەم، چونکە لە دوای درامای دووپشکەوە شەش ساڵی ویست تا بتوانم گورگەکان بەرهەم بهێنم”.

درامای دووپشك 12 ساڵ لەمەوبەر هەر لە لایەن مێهران شیرییەوە كاری دەرهێنانی بۆكراوە و هەر خۆشی رۆڵی سەرەكی تێدا بینی، كە لە سلێمانی وێنەی گیراوە.

هاوكات درامای گورگەکان، كە درامایەکی کۆمەڵایەتی بوو، ساڵی 2020 پەخش کرا، پێک هاتبوو لە 22 ئەڵقە، کە ناوبانگێکی باشی لەناو خەڵکدا هەبوو،
ئەمڕۆ مێهران شیری میوانی پۆدكاستی سکرین شۆت بوو، باسی كاركردن لە دراما و بەرهەمەكانی خۆی دەكات.

"كورد هه‌رچی بكات ناتوانێت فیلمێكی وه‌ك پیانیست دروست بكات"