كامه‌ران شێخه. فۆتۆ: رێکخراوی هەنگاو
15 ساڵ زیندانی بوو
كوردێك لە ورمێ لە سێدارە درا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كامه‌ران شێخه به‌ندكراوی كوردی خه‌ڵكی مه‌هاباد، دوای 15 ساڵ زیندانی، له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ سزای سێدارەی بەسەردا جێبه‌جێ كرا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكردەوە، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە 25.7.2024 سزاكەی سەر كامەران شێخە جێبه‌جێ كرا و دوێنێ دواچاوپێكهوتنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووە و دواتر بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواستراوەتەوە.
سەرچاوەكە دەڵێت، “كامه‌ران شێخه حهوتهمین و دوایین تۆمه‌تباری دۆسیه‌یه‌كی هاوبه‌ش بوو كه له دۆسیه‌یه‌كی ناڕوون، نادادپه‌روه‌رانه و نایاسایی، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پا و له ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردووش‌دا، هه‌ر حه‌وت كه‌سه‌كه‌یان پاش 15 ساڵ زیندانی له سێداره دراون”.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، له یه‌كی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه كامه‌ران له گرتووخانه‌ی قزڵحیساری كه‌ره‌جه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ گواسترابووه‌وه.
كامەران شێخە له‌لایه‌ن دادگاوه به تاوانی “كرده‌وه‌ی دژ به ئاسایشی نیشتمانی، پڕوپاگه‌نده‌ی دژ به حكومه‌ت، ئه‌ندامبوون له گرووپه سه‌له‌فییه‌كان، فه‌ساد فیلئه‌رز” سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
حوکمی سێدارەی مامۆستا ئاینییەکەی بۆکان هەڵوەشایەوە
لەسێدارەدان
دووانیان بران
ئێران چوار كوردی لە سێدارەدا
"بڕیاری لەسێدارەدانی 800 کەسیان هەڵوەشاندووەتەوە"
دۆناڵد ترەمپ سوپاسی بەرپرسانی ئێران دەکات
ئەگەرى لێدان
ترەمپ: ئاگادار کراوینەتەوە کە کوشتنی خۆپیشاندەران لە ئێران وەستاوە
پارێزەری کەیسەکە دوای بڕیاری لە سێدارەدانی تۆمەتبارێک؛
"هێشتا تۆمەتبارانی جینۆسایدی بارزانییەکان ماون دادگایی بکرێن و سزا وەربگرن"
لە دادگای تاوانەکان