ڤیدیۆكان ببینه
ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی دیكه‌ی ئێرانی ئاراسته‌ی هه‌ولێر كران و بەرپەرچدرانەوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
په‌یامنێری 964 له نزیك كونسڵخانه‌ی ئه‌مریكا وێنه و ڤیدیۆیه‌كان ده‌گوازێته‌وه، كه چه‌ند مووشه‌كێكی دیكه ئاراسته‌ی كونسڵخانه‌كه كراوه و به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه.
ئه‌مه وه‌جبه‌ی دووه‌می مووشه‌كه‌كانی ئێرانه، كه ئه‌مڕۆ ئاراسته‌ی هه‌ولێری كردووه، به دیاریكراویش به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه و هه‌روه‌ها كونسڵخانه‌ی ئه‌مریكا.
هاوكات هاوڵاتیان له عه‌نكاوه ڤیدیۆیان بۆ 964 ناردووه، كه ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند مووشه‌كێك به‌ره‌و كونسڵخانه‌ی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ن، به‌ڵام دواتریش ئه‌وانیش به‌رپه‌رچ دراونه‌ته‌وه.
ئه‌م هێرشانه‌ی ئێران له وه‌ڵامی ئه‌وه‌یه، كه ئه‌م به‌یانییه ئیسرائیل هێرشی مووشه‌كیی كرده سه‌ر تاران و چه‌ند شارێكی دیكه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكاش رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر ئێران و شه‌ڕێكی گه‌وره‌یان ده‌ستپێكردووه، ئیتر ئێرانیش راست و چه‌پ مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌و شوێن و وڵاتانه‌ی ده‌وروبه‌ر ده‌كات، كه بنكه‌ی سه‌ربازی و كونسوڵخانه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكای لێیه.
ئێران
شەوی رابردوو لە عێراق چی روویدا؟
گرووپه‌كانی مقاوه‌مه رووبه‌ڕووی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌بنه‌وه
ئه‌مریكا هێزی زیاتر بڵاوده‌كاته‌وه
هه‌وڵ ده‌درێت له 48 كاتژمێری داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ده‌ستپێبكات
"گه‌شته‌كانتان دوابخه‌ن"
ئه‌و عومرەکارانه‌ی له سعودیه گیریان خواردبوو گه‌ڕانه‌وه کوردستان
به‌رپرسێكی ئیسرائیلی
"هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران نزیكه"
گەڕی سێیەمی دانوستانەكانی ئەتۆمی