دیمه‌نێكی بنكه ته‌ندروستیه نۆژهنكراوهكهى بنارى قه‌ندیل... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى راپه‌ڕین
لافاو دایخستبوو
به‌م زووانه بنكه ته‌ندروستییه‌كه‌ى بنارى قه‌ندیل ده‌كرێته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره به‌م زووانه بنكه‌ى ته‌ندروستى قڕناقه‌و له بنارى قه‌ندیل بكرێته‌وه و وته‌بێژى ته‌ندروستى راپه‌ڕینیش ده‌ڵێت، بنكه‌كه ته‌نیا خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه ته‌ندروستییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات.
بنكه‌كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى لافاوه‌وه زیانێكی زۆرى به‌ركه‌وتبوو و هیچ ئامێر و پێداویستییه‌كى ته‌ندروستى له‌ناو نه‌مابوو، ته‌ندروستى راپه‌ڕینیش ئه‌مساڵ كارى نۆژه‌نكردنه‌وه و دابینكردنى كه‌لوپه‌ل و پێداویتییه ته‌ندروستییه‌كانى ئه‌نجامداوه.
ته‌ها محه‌مه‌د، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى راپه‌ڕین به 964ـى راگه‌یاند، بنكه‌كه به‌هۆى زیانپێكهوتنى لافاوه‌وه، ته‌نیا هه‌یكه‌لى بیناكه‌ى مابوو، ئه‌ویش نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه و ئاماده‌كراوه بۆ كردنه‌وه‌ى به‌ڕووى هاوڵاتیاندا.
وتیشی “وه‌كو بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستى ته‌نیا خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانى لێ ئه‌نجام ده‌درێت و نه‌شته‌رگه‌ری و حاڵه‌ته قوڕسهكانى لێ ئه‌نجام نادرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتر بنكه‌كه فه‌رمانبه‌رى هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆى داخرانى بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك فه‌رمانبه‌ره‌كانیش بۆ بنكه‌ى دیكه گواسترابوونه‌وه، ئێستا سه‌رله‌نه‌وێ ده‌بێت ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى جارێكى دیكه بگوازرێنه‌وه بنكه‌كه.
پێشتر 964 به‌دواداچوونى له‌باره‌ى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى له گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل كردبوو، ده‌ركه‌وت كه ماوه‌ى زیاتر له 10 ساڵه ته‌نیا یه‌ك بنكه له‌و بناره هه‌یه.
دڵشێر ئیبراهیم، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل (سه‌ر به حكومه‌تى هه‌رێم نیه و له په‌كه‌كه‌وه نزیكه) به 964ـى راگه‌یاندبوو، ته‌نیا یه‌ك بنكه له گوندى بۆكریسكانى ئه‌م بناره هه‌یه، ئه‌ویش به نەخۆشخانەی شەهید حاجی ئەحمەد ناسراوه و 60 گوندى بنارى قه‌ندیلى به‌سه‌ره‌وه‌یه
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، مانگانه دوو تاوه‌كو سێ جار تیمه گه‌ڕۆكه ته‌ندروستییه‌كان سه‌ردانى گونده‌كان ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى هاوڵاتیان.
به‌قسه‌ى دڵشێر، نه‌خۆشخانه‌كه و تیمه گه‌ڕۆكه‌كان، گرێدراوى شاره‌وانین، چونكه له‌سه‌ر داهاتى شاره‌وانى و خێرخوازانه‌وه هه‌موو پێداویستییه‌كیان بۆ دابین ده‌كرێت.