لەسەر سێ فاکتەر کاردەکەن

ئەمریکا بۆ مانەوە لە عێراق چاوەڕێی هەڵسەنگاندنەکانی لیژنە هاوبەشەکەیە

964+
ئەحمەد مستەفا

عێراق و ئەمریکا، رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی ساڵی 2008 یان هەیە، لە کۆبوونەوەی دووەمی واشنتن، سابت عەباسی وەزیری بەرگری عێراق، لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا، لۆید ئۆستین و نوێنەرانی دەزگای هاوکاری ئاسایشی بەرگری، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوە، و ستافی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆبوونەوە.

هەردوولا بڕیاریاندا لیژنەیەکی باڵای سەربازی دوولایەنە دابمەزرێنن بۆ شیکردنەوەی سێ فاکتەر؛
– هەڕەشەی داعش
– پێداویستیی ئۆپەراسیۆنەکان
– ئاستی تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، بۆ دیاریکردنی داهاتووی ئامادەیی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق

لە کۆبوونەوەی دووەمی واشنتنی، کە واشنتن دی سی لە رۆژانی 22-23ی ی تەمموزی 2024 بەڕێوەچوو، لە بەیانی هاوبەشدا ئاماژە بەوەکراوە، “گفتوگۆی هاوکاری هاوبەشی ئەمنی لەسەر بنەمای کارەکانی لیژنەی باڵای سەربازی لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا و وەک ڕێزلێنانێک بۆ دەیەمین ساڵیادی داهاتووی ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی جیهانی بۆ شکستپێهێنانی داعش لە عێراق بەردەوام بوو، بڕیارە دوای ماوەیەکی کەم لە کۆتایی هاتنی کارەکانی لیژنەی باڵای سەربازی بەیاننامەیەکی هاوبەشی تێروتەسەل سەبارەت بە ئەرکەکانی داهاتوو و ئامادەبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەربکرێت”.

بەیانە هاوبەشەکە دەڵێت، “هەردوولا جەخت لەسەر گرنگی، بەردەوامبوونی عێراق کردەوه، له پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ تێکشکاندنی داعش له سوریا و له سەرتاسەری جیهان، جگە لەوەش شاندەکان گەیشتنە لێکتێگەیشتن لەسەر چەمکی قۆناغێکی نوێی پەیوەندی ئەمنی دووقۆڵی، کە “بریتییە لە هاوکاری لە رێگەی ئەفسەرانی پەیوەندی بە مەشق و پرۆگرامی هاوکاری ئەمنی تەقلیدی”.

“بۆ پشتیوانی لە سەروەری و ئاسایشی عێراق، شاندەکان دووپاتیان کردەوە کە نوێنەرایەتی راوێژکاری لە عێراقە لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی داعش و پاڵپشتی و پەرەپێدانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لەنێویاندا هێزە ئەمنییە کوردییەکان” ئەوەش بە گوێرەی بەیاننامەکە.

ئەمریکا و عێراق گفتوگۆیەکی هاوبەشی ئەمنی بەڕێوەدەبەن

ئەمریکا و عێراق گفتوگۆیەکی هاوبەشی ئەمنی بەڕێوەدەبەن