حەمید یوسف وادەڵێت

“ماوەی 12 ساڵ دڵم شکا و وازم لە سینەما هێنا”

964+

پەری ساڵح

هونەرمەند حەمید یوسف ناسراو بە رۆڵی تۆڵە لە فیلمی 1988، دوو فیلمی تری بەڕێوەیە و گلەیشی لە فێستیڤاڵەکانی کوردستان هەیە کە نادادپەروەرن لە هەڵبژاردنی باشترینەکان.

حەمید یوسف لە مێژە کاری نواندن دەکات، بەڵام بۆ ماوەی 12 ساڵ دووردەکەوێتەوە لە کاری هونەری، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “لە 2007 لە فیلمێک رۆڵم بینی و پەخش نەکرا، ئەوەش دڵی شکاندم دوورکەوتمەوە تا ساڵی 2019، لە ئێستاشدا دوو فیلمی ترم هەیە و هێشتا پەخش نەکراوە”

حەمید لە فێستیڤاڵی فەرەنسا توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە فیلمی 1988 بەدەستهێنا، بەڵام گلەیی لە لیژنەکانی فێستیڤاڵە سینەماییەکانی کوردستان هەیە و دەڵێت، نادادپەروەرن و کێیان بووێت ئەوە یەکەم دەکەن.

"وەرن لە نزیکەوە 1988 ببینن و لە دوورەوە بڕیار مەدەن"