سێ قوتابی لە حانوتی خوێندنگەکەیان خواردن و خواردنەوە دەکڕن.
بۆ بەشێک لە وانەکان
لە سنووری پارێزگای سلێمانی کە بایکۆتی خوێندنی تیادا بووە خولی هاوینە دەکرێتەوە
ژێوار خدر
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، خولی بەهێزکردنی هاوینە بۆ قوتابیانی سنوری ئیدارەی سلێمانی و ئەو شوینانەی بایکۆتییان تێداکراوە دەکرێتەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی ساڵی خویندنی 2023-2024 ساڵێکی خوێندنی ئاسایی نەبووە و قوتابیان وەک پێویست وانەکانیان پێنەوتراوە، لەسەر راسپاردەی وەزیری پەروەردە بڕیاردراوە خولێکی بەهێزکردنی وانەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشێک لە پڕۆگرام و بابەتەکان بکرێتەوە و خولەکەش لەسەر ئەرکی وەزارەتی پەروەردە دەبێت.
یوسف جەلال، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروردەی راپەرین بە 964ـی وت، خولەکە بۆ ماوەی یەک مانگ بۆ پۆلەکانی1، 4، 7 و 10 دەکرێتەوە و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت.
وتیشی لە سنووری هەر پەروەردەیەک چەند بنکەیەک دابینکراون، چەند مامۆستایەکیش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکانەوە دیاری دەکرێن بۆ وتنەوەی وانەکان.
خولەکان لە بەرواری 3.8.2024 دەستپێدەکەن و لە 31.8.2024 کۆتاییان دێت لە ریگەی ئەم لینکەوە بزانە کام وانانە دەخوێندرین.