لە سلێمانى

شەقامى بەردەم بیناى پارێزگا تووشى ئاستەنگى هاتوچۆ بووە

964+

دیلان محەمەد- سلیمانى

بەهۆى کارکردن لە شەقامى سەرەکیى بەردەم بیناى پارێزگاى سلێمانى، ئێستا قەرەباڵغییەکى زۆر دروست بووە و شۆفێران تووشى ئاستەنگى هاتوچۆ بوون.

بەپێى ئەو دیمەنانەى 964 تۆمارى کردووە، ئۆتۆمبێلەکان لە بەردەم دادگاى سلیمانییەوە تا بەردەم بیناى پارێزگا تووشى ئاستەنگى هاتوچۆ بوون و بە قورسى دەردەچن.

ئەو شەقامەى کارى تێدا دەکرێت، سایدى دەرچوونە لە سلێمانى بۆ تاسلوجە و ئێستا تیمەکانى شارەوانى و هاتوچۆ لە شوێنەکەن و دەیانەوێت بە زوویى چارەسەرى بکەن.

بەشێکى سایدەکە لە کاتژمێر 9:00ـى بەیانى ئەمڕۆوە گیراوە و تائێستا نازانرێت کەى دەکرێتەوە.

بەپێى ئاگادارییەکى بەڕێوەبەرایەتیى هاتوچۆى سلێمانى، شۆفێران دەتوانن رێگاى قلیاسان بە ئاراستەى باخى بەختیارى و قولەرەیسى بەکاربهێنن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پێکدادانى دوو تانکەرەکەى دوکان دابەشکردنى ئاوى سلێمان...

پێکدادانى دوو تانکەرەکەى دوکان دابەشکردنى ئاوى سلێمانى راگرت